بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت" پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌ كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت ره‌چاوی شوێنی نیشته‌جێبوونیان بكه‌ن". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

نوسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر

ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتوی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لەگەڵ ( مخمور - گوێر - قراج - که‌رکوک) لەگەڵ مامەڵەی (ونبون - تێکچون - کۆتایی پەر - هەڵە لە پاسپۆرت - پاسپۆرتی خێرا).

نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر

ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتوی (قەزاو ناحیه كا ن ) لەگەڵ ( شقلاوە - پیرمام - خەبات - دەشتی هەولێر - بنصلاوه - کەسنەزان - دارەتوو - قوشتەپە - بحركه - شمامك - رزگاری)وە ئەو هاوڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتون بەمەرجێک کارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتون.

نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران

ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتوی (قەزای سۆران - قەزای رواندوز - قەزای مێرگەسۆر - قەزای چۆمان - هریر - باسرمە - ناحیه كانى سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاوڵاتیانەی عێراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتون بەمەرجێک کارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتون.

نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە

ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتوی (قەزای کۆیە –تەق تەق- دێگەڵە - سێگردکان – ئاشتی - سکتان) لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەی عێراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتون بەمەرجێک کارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتون.


AM:12:01:01/02/2022