ئاسایشی راپەڕین: تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر لەڕووبەڕوونەوەی هێزە ئەمنییەكان كوژرا


ئاسایشی راپەڕین راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە سنوری قەزای پشدەر تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر لە كاتی دەستگیركردنیدا ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بۆتەوە و  كارمەندێكی ئاسایشی بریندار كردووە و دواتر تۆمەتبارەكەش لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا كوژراوە.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی ڕاپەڕین بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند،  لە نزیك بازگەی ئاسایشی "بانوەخەل" لە قەزای پشدەر تۆمەتبارێك كە ماددەی ھۆشبەری پێ بووە ڕووبەڕووی ھێزەكانی ئاسایش بووەتەوە و كارمەندێكی ئاسایشی بریندار كردووە، دواتر لە ڕووبەڕووبوونەوەدا تۆمەتبارەكە كوژراوە.



PM:09:05:01/02/2022