خانمە گۆرانیبێژی
لوبنانی، میریام فارس، نوێترین ڤیدیۆی خۆی لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە،
لەڤیدیۆکەدا لە پاڵەوانێتی یاری فۆرمەلا لە سعودیە سەمایەکی سەرنجرڕاکێش دەکات.
میریام فارس بەهۆی
جوانی و شیكی و سەرنجڕاكێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ”، لەساڵی 1983 لەدایكبووە
لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمەریكی
كردووە، بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی كامێرا و میدیاكان، پاشان لەساڵی
2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێك بەناوی جایدن.