تارق حەرب ناسراوترین کەسایەتی یاسایی عیراق بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە کازمیە کۆچی دواییکرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بهرهبهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ پارێزهر و شارهزای یاسایی بهناوبانگی عێراقی تارق حهرب لە تەمەنی (٧٨) ساڵیدا كۆچی دواییكرد، بڕیارە هەر ئەمڕۆ تەرمەکەی
لە ناوچەی کازمییەی بەغداد بەخاک بسپێردرێت.
تارق حەرب لە ساڵی (١٩٤٥) لە شاری بەغدا لە دایکبووە، ساڵی (١٩٧٥) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی موستەنسرییە بەدەست هێناوە دواتر لە ساڵی (١٩٨٠) بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی بەغدا و بڕوانامەی دبلۆمی لە یاسادا لە زانکۆی ئەسکەندەرییە بەدەستهێناوە.