چەند ڕۆژێکە مامەڵەی پاسپۆرتی هاوڵاتیانی هەرێم ڕای ناکرێت کێشەکەش لە بەغداوەیە

چەند ڕۆژێكە مامەڵەی هاووڵاتیان لە سەرجەم  بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرتەكانی هەرێمی كوردستان ڕای ناکرێت بەهۆی  بڕانی هێڵی پەیوەندی بەغداوە.

بەپێێ زانیارییەکانی (ماڵپەڕی سپی) خەڵکی دڵ گرانن  لە ئەنجام نەدانی مامەڵەكانیان و پێیانوایە چەند كاتژمێرێك دەبێت بمێننەوە بەبێ ئەوەی هیچ مامەڵەیەك ڕایبكرێت، دواتریش دەبێت ڕۆژێکی دیکە سەردان بکەنەوە، سەرچاوەیەك لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە باسی لەوەکرد، كێشەی نەبوونی هێڵی پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ بەغدا.

باسی لەوەشکرد، هێڵی پەیوەندی پاسپۆرتەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەردەوام نییە و كێشەی تێدایە و لە بەغدا چارەسەری دەكەن، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە وادەی بڕانی هێڵەكە دیار نییە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دەڵێت " تا كاتژمێر ٥ لە ئەرکداین و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی دەكەین، بەڵام خشتەیەكمان لەبەردەست نییە كە وادەی هاتن و بڕانی هێڵەكەمان بۆ دیاری بكات."



PM:01:49:02/02/2022