ئەنجومەنی ئاسایشی كۆبوونەوەی نائاسایی دەگرێت

بۆ لێكۆڵینەوە لەرووداوی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەكەی مالیزیا، ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمرۆ هەینی كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت. هاوكات ئەمەریكا دوای ئاگربەسی بەپەلەی لەئۆكرانیا كرد.

بان كیمۆن، سەرۆكی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوكان رایگەیاند لێكۆڵینەوەی خێرا‌و بەپەلە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەكەی مالیزیا دەكرێت كە بەهۆی موشەك كەوتە خوارەوەو نزیكەی 300 سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستدا.

هاوكات كۆشكی سپی دوای لە چەكدارانی لایەنگری روسیا‌و حكومەتی ئۆكرانیا كرد ئاگربەسی بەپەلە بكەن تا لێكۆڵینەوە لەشوێنی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكە بكرێت.



AM:10:58:18/07/2014