جیهان هاشم بۆ جاری چوارەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

جیهان هاشم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند  وێنەیەکی خۆی و هاوسەرە نوێکەی بڵاوکردەوە.

جیهان هاشم لە رێگەی بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاشكرایكرد كە جارێكی دیكە چوەتە ناو قەفەزەی زێڕینەوە و نوسیویەتی، "سوپاس بۆ خودا كەسێكی میهرەبانی پێبەخشیم كە بەهام دەزانێت و منی خۆشدەوێت".

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە هەروەها جیهان پێشتر سێ جار هاوسەرگیری کردووە لەئێستادا بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری کردەوە.

 



PM:06:35:02/02/2022