وردەکاری گەڕانەوەی تاڵەبانی بۆ کوردستان

سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی دەگەرێتەوە کوردستان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە د. نەجمەدین کەریم بە سپی میدیای راگەیاند کە لەگەڵ تاڵەبانی دوو رۆژ لەمەوبەر بەیەکەوە قسەیان کردووەو( ئەو دەمەی نەجمەدین کەریم لە بەغدابوو بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق)و  پێی وتووە کە دەگەرێمەوەو سەردانی کەرکوکیش دەکەم.

بەپێی ئەو زانیاریانە وا بڕیارە تاڵەبانی سبەینێ ١٩ ی تەموز بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لەسلێمانی دابەزێت.
هاوکات نووسینگەی سەرۆک کۆمار لە بەیانێکدا وێڕای پیرۆزبایی، رایگەیاندووە کە ١٩ ی تەموز دەگەڕێتەوە.
قوباد تاڵەبانیش بەسپی میدیای راگەیاند " بەڵێ سبەی دەگەڕێتەوە لە رێگای فرۆکەخانەی سلێمانیەوە".
 




PM:12:02:18/07/2014