تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٥٦٩ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزارو ٣١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ٢٩٤ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ٤٧٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١٣٧ هەزار و ٢٠٠ كەسیان چاكبونەتەوە.