لەسە مووچەی فەرمانبەران و داهاتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئەمڕۆ هەینی ٤ی شوبات، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان،ڕایگەیاند   "نازانن بەشێکی زۆری داهاتی چی لێدێت و تەنانەت وەزارەتی داراییش نازانێت، دەشڵێت  ئەگەر چاکسازی لە داهاتەکانی هەرێمدا بکرێت بەتایبەت داهاتی نەوت، حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و موچەی مووچە خۆرانی خۆی بدات".

ئەمڕۆ هەینی ٤ی شوبات، زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی داهاتی نەوتی هەرێم بە بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکرد،   فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیای دیلۆیتەوە ڕادەگەیەنرێت، ئەوەی کە هەیە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە لە %٥٨ ی داهاتی نەوت بۆ کرێ و خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت دەڕوات لە %٤٢ ی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێم، ئێمە لە مانگی ١٢ ڕاپۆرتێکمان بڵاوکردەوە وەک لیژنەی دارایی، کە کۆمەڵێک ڕاسپاردە لەو ڕاپۆرتەدا بوو، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕاسپێردراوە کە بەدواداچون بکات ئەو لە %٥٨ ی داهاتی نەوت کە دەڕوات بۆ خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت، هەرچەندە حکومەتی هەرێم دەمێکە بە پەرلەمانی کوردستانی وتووە کە چاکسازی دەکات بۆ بەدواداچون لە خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت، بەڵام لە ڕاپۆرتی ساڵانەدا کە کۆتایی ساڵ درا بە ئێمە هەر لە %٥٨ داهاتی نەوت بۆ کۆمپانیاکانی نەوت ڕۆیشتبوو، هەرچەندە ئێستا نرخی نەوت زۆر بەرزە، بەڵام تا ئێستا هەر مانگانە ٣٥٠ ملیۆن دۆلار دەدرێتە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی موچە

ئەوەشی ڕاگەیاند ، " فرۆشتنی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک لە %٥٨ ی دەڕوات بۆ کۆمپانیاکان، لە %٤٢ شی وەکو داهات دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەم بڕە پارەیەش ٣٥٠ ملیۆن دۆلار دەخرێتە حساباتی وەزارەتی دارایی، ئەوی تر من نایزانم، تەنانەت وەزارەتی داراییش هەر ئەو ٣٥٠ ملیۆنە دەزانێت کە دێتە سەر حسابەکەی."

دەربارەی دابەشکردنی مووچە ناوبراو دەڵێت "ئێمە هەموو کات ئەوەمان وتووە ئەگەر چاکسازی لە داهاتەکانی هەرێمدا بکرێت، حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و موچەی موچە خۆرانی خۆی بدات، بە تایبەت کە ئێستا نرخی نەوت بەرزە و فرۆشتنی نەوت داهاتی ژمارە یەکە." 

هەر لەبارەی داهاتی مانگانەی نەوت، زیاد جەبار وتی  "خۆتان دەزانن ماوەیەکی درێژە، مەسەلەی ئەنجومەنی نەوت و گازە کە دەبوو کۆببێتەوە، بەڵام لەم کامبینە من نەمبیستووە کۆببنەوە، ئەوەی هەیە تەنها ئەو ٣٥٠  ملیۆن دۆلارە کە دەیگۆڕنەوە بە دینار دەکاتە ٥٠٠ ملیار و شتێک بەکاردەهێنرێت بۆ موچە باقی تری نایزانین ئەوە نەبێی کە کۆمپانیای دیلیۆت بڵاوی دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەڵی هەیە بۆ ئەوە کارە، هەتا لیژنەی تایبەتمەندیش گلەییان هەیە کە زانیاری وەک پێویستییان لا نیـیە."

 



AM:12:12:05/02/2022