فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ئامێدییان بۆردوومانکرد

ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندەكانی سنوری ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆك یان لە باشووری كوردستان كردوو تائێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.

ئەمڕۆ ٥ی شوبات شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندەكانی دەڤەری نهێل و دۆڵی سیڤایان كرد لە زنجیرە شاخەکانی مەتینی سنووری ئامێدی لە دەڤەری بادینان، هەروەها لەبارەی زیانە مرۆیی و ماڵییەكانەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیەندراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەكە توركیا هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر باشوور و رۆژئاوای كوردستان چڕ تر کردووەتەوە، لەماوەیڕابردووشدا، سووپای توركیا لە ئۆپەراسیۆنێكی چڕی ئاسمانیدا مەخموور و شەنگالی لە باشووری كوردستان و چەند ناوچەیەكی دیكەی رۆژئاوای كوردستانی بۆردوومانكرد.



PM:04:21:05/02/2022