ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی لە بەغداد کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد کۆبێتەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی شووباتی ٢٠٢٢ فراکسیۆنی پارتی لە بەغداد کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق دەدەن، کە بڕیارە سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق دەستنیشان بکرێت. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بڕیاری بایكۆتكردنی دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی دا و وتی" جگە لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئەوانیش بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەن". 

ڕۆژی ٩ی مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم دانیشتنی خۆلی نوێی ئەنجامدا و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژارد، هەر ئەو ڕۆژە دەستەی سەرۆكایەتی دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە. 


PM:02:24:06/02/2022