لێدوانی هۆشیار زێباری لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی


هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق كە بەشێوەیەكی كاتی رێوشوێنەكانی كاندیدكردنی زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار راگرتوە دەڵێت، رێز لە بڕیارەكە دەگرێت. 
 
هۆشیار زێباری لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "رێز لە بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەگرین لە وەستاندنی كاندیدبوونمان بەشێوەی كاتی تاوەكو یەكلابوونەوەی ئەو داوایەی لەسەرمان تۆماركراوە".

لە ماوەی رابردوودا سێ پەرلەمانتاری یەكێتی و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق داوایان پێشكەشی دادگای فیدراڵی عێراق كە هۆشیار زێباری، لە كاتێكدا وەزیری دەرەوە و دارایی بووە، كەیسی یاسایی لەسەرە.

بڕیاربوو سبەینێ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەڵام تائێستا پێناچێت ئەو كۆبوونەوەیە بكرێت، لەبەرئەوەی رەوتی سەدر كە براوەی یەكەمە و 73 كورسی هەیە بایكۆتی دانیشتنەكەی كردووە.






PM:07:24:06/02/2022