پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە سێ کەسیان بە تۆمەتی ساختەکاری و
فێڵکردن لە پارێزگای دهۆک دەستگیر کردووە کە زێرێکی زۆری ساختەیان بە زێڕەنگەرێک
فرۆشتووە.
ئەمڕۆ ٧ی شوبات دووشەممە، پۆلیسى دهۆک ئاشکرایکرد، کە سێ کەسیان
بەتۆمەتی ساختەکاری و فێڵ کردن دەستگیر کردووە کە بە بەهاى زیاتر لە چوار دەفتەر دۆلار
زێڕى ساختەیان بەزەڕەنگەرێک فرۆشتووە، هەر بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، ئەو سێ تۆمەتبارە
لە دهۆک دەستگیرکراون و دانیان بەوەداناوە کە بەهاوکارى تۆمەتبارێکى عەرەب زەڕەنگەرێکیان
هەڵخەڵەتاندووە و زێڕێکى زۆرى ساختەیان پێفرۆشتووە.