بەڵگەنامە..سەرلەنوێ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەستپێدەکاتەوە
بەفەرمی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرلەنوێ دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ ٨ ی شوبات بە نوسراوێکی فەرمی جارێکی تر بۆ ماوەی سێ رۆژ دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە.
لەو نوسراوەدا دەرگای خۆپاڵاوتن لە رۆژی چوار شەممە ٩ ی شوباتەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەکرێتەوەو، هەر کەسێک کە مەرجە یاساییەکانی تێدابێت دەتوانێت خۆی کاندید بکات.
ئەوە لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ ی شوبات، ماوەی یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ کۆتایی هات و هەندێک ناوەندی دەستوری و یاسایی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە عێراق چۆتە بۆشایی دەستوریەوە.
PM:01:15:08/02/2022