کچە هونەرمەند و شاعیری دیاری سلێمانی کاردینا سپی لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا فانەکانی بەسەر دەکاتەوە.
کاردینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
ناوبراو ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە بۆ كورتە فیلمەكەی بەناوی (Barking for life) توانی خەڵاتی باشترین كچە ئەكتەر بباتەوە.
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردینا سپی) ناسراوە ساڵی (١٩٩١) له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونهردا کار دهكات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە)، ماوەی چەند ساڵێکە دهستی به كاری دهرهێنانیش كردووه و، كاری دهرهێنانی بۆ چەندین كورته فیلم ئەنجام داوە، هاوكات تائێستا چەندین خهڵاتی باشترین ئهكتهر و دهرهێنهری ئافرهتی وهرگرت.
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد و لە نواندندا ماچی کوڕێکی كرد.