بەرگری شارستانی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و دەڵێت" ئەوانەی بیرلێدەدەن بە تایبەت بیری پایل و بیری ئیرتیوازی یان هەرجۆرە بیرێكی تر تكایە سەری داپۆشن". 

بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تكایە ئەوانەی بیرلێدەدەن بەتایبەت بیری پایل و بیری ئیرتیوازی یان هەرجۆرە بیرێكی تر تكایە سەری داپۆشن یاخود پشتێنەی سەلامەتی بۆ دروست بكەن لەناو زەوییەكانتان چونكە وەرزی بەهار نزیك بۆتەوە با جەرگی هیچ دایك و باوكێك نەسوتێ و تۆی خاوەن بیریش توشی بەرپرسیارەتی یاسایی نەبیتەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كچە بچوكە لە ساڵانی ڕابردوو كەوتە ناو بیرێكی ٣٠م قوڵ لە گوندی زاگە و شمشولە دوایی چەند كاتژمێرێك بە هاوكاری خەڵکی گوندی زاگە و شمشولە تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕێگای مناڵێكی گوندی قادریە هێنرایە دەرەوە. 


AM:11:01:09/02/2022