وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، هێزەکانیان دوو تۆمەتبار یان لهسهر
دزینی پارهی فەرمانگەی ئاوی قەزای خەبات دهستگیرکردووە.
ئهمڕۆ چوارشهممه ٩ی کانوونی دووەم، هۆگر عەزیز،
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند "هێزەکانیان توانیویانە، دوو كهس کە بڕێک
پارەی فەرمانگەی ئاوی قەزای خەباتیان بردووه و جارێکی دیکەش ههوڵیانداوە پارەکە
ببەن، بەڵام جاری یەکەم ٨٠٠ هەزار دیناریان لەناو قاسەی فەرمانگەکە بردووە، جاری
دووەم چاودێری فەرمانگەکەیان کردووە تا ئەوکاتەی خەڵک زۆر سەردانی دەکەن، بۆ ئەوەی
پارەی زۆر کۆببێتەوە و ئەوکات بچن پارەکە ببەن".
بەڕێوەبەری ژمێریاری پارەکەی بردووەتەوە ماڵەکەی
خۆی، کە چونە تە ژورەوە قاسەکە هیچ پارەی تێدا نەبووە، چەند وشەیەکی نەشیاویان لە
پشت شوێنی دانیشتنی بەڕێوەبەر نوسیوە.
هۆگر عەزیز باسی لەوەشکرد، ئێستا هەردوو کەسەکە
بەپێی مادەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کراون و ئەو دوو تۆمەتبارە لە
بیستەکانی تەمەنیاندان و یەکێکیان ٢٠ ساڵەو ئەوی دیکەیان ٢٥ ساڵە و خەڵکی قەزای خەباتن.