هەولێر.. چەند سەنتەرێکی مەساج بەهۆی کاری لەشفرۆشییەوە داخران

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگاکە ڕایگەیاند "چەند سەنتەرێكی مەساجیان داخستوە دوای ئەوەی دەركەوت، بەشێك لەو شوێنانە كاری لەشفرۆشی تێدا کراوە." 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی شوبات، لیژنەی قائمقامییەتی هەولێر ڕایگەیاند "لە ناكاودا سەردانی چەند سەنتەرێكی مەساجیان کرد  وە  و دواتر ١٦ شوێنیان داخستووە، بە وتەی لیژنەکان، لە زۆربەی شوێنەكان كاری لەشفرۆشی كراوە، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ داخستنیان، هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێ"

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێریش  ڕاگەیاند، "ئەو كارانەی لە مەساجەكان دەكرێن مەترسیدارن و دەبنە هۆی نەخۆشی، بەهۆی كارە نەشیاوەكان نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە وتیشی، لەو سەنتەرانە زۆربەی كارمەندەكان بیانین و كارتی تەندروستییان نییە یان کارتەکانیان بەسەرچووە، وتیشی لیژنەكانی تەندروستی بەردەوام دەبن لە چاودێریی کردنی زیاتری ئەم جۆرە شوێنانە". 



PM:02:28:09/02/2022