تەندروستی سلێمانی سەبارەت بە ڤاكسین بڕیارێكی بۆ خاوەنكاران دەركرد


تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر خاوەنكار و بازرگانێك تا سبەینێ ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، مۆڵەتی بۆ تازە ناكرێتەوە.

بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری بازرگانان و خاوەنكارەكان دەكرێتەوە لە بەرواری (١٠ - ٢ - ٢٠٢٢) بەدواوە هەر خاوەنكارو بازرگانێك پێویستە لە كاتی سەردانیكردن و  ڕایكردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازە كردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی  تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی، بەشی چاودێری تەندروستی،  پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان ببن و كاتی ڤاكسینیان پێ بێت، بەپێچەوانەوە هەر خاوەن كار و بازرگانێك كارتی ڤاكسینی پێ نەبێت مامەڵەكانی ڕای ناكرێت و مۆڵەتی كاری بۆ نوێ ناكرێتەوە.

پێشتریش حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی مانگی رابردووی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دیاریكرد كە ڤاكسین دژی كۆرۆنا وەربگرن، بەپێچەوانەوە نابێت بڕۆنەوە سەر كارەكانیان.




PM:08:48:09/02/2022