ئوتێل بەغدادی لەشاری سلێمانی داخرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویانکردەوە، ئوتێل بەغدادی نوێیان لەشاری سلێمانی داخست.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە هەڵمەتیكی بەرفراوانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلیمانی بۆ دوكان و میوانخانە و چێشتخانەكانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەكانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە میوانخانەی بەغدادی نوێ لە شەقامی مەحوی داخرا.

ئاشكراشیكرد، ڕێگا بە كاركردنی ئوتێلەكە نادرێت تا ئەوكاتەی خاوەنەكەی پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان دەبێت.



AM:11:52:10/02/2022