دادگای سلێمانی روونكردنەوە دەدات سەبارەت بە "فرۆشتن"ی شوێنی دادگا بۆ پڕۆژەی بازرگانی


دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی رەتیدەكاتەوە بینای ئێستایان تێك بدرێت و شوێنەكەیان بكرێتە پڕۆژەی بازرگانی.

دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، لە چەند پەیجێكی فەیسبووك و میدیای ئەلكترۆنیدا هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە بینای دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی فرۆشراوە، ئەوان وێڕای ئەوەی ئەو هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە بەدرۆ دەخەنەوە، ئەو جۆرە هەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەكاری دەزانن كە مەبەستیان تێكدانی میزاجی هاووڵاتیان و شڵەژانی ئاشتی كۆمەڵایەتییە.

دادگای سلێمانی دەڵێت، سكاڵا لەدژی هەر سایت و پەیج و ئاكاونت و دەزگایەكی راگەیاندن دەجوڵێنن كە ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوكردۆتەوە و ئیجرائاتی یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرنە بەر.

بینای دادگای سلێمانی دەكەوێتە دوڕیانی سەرچنار لە شاری سلێمانی كە زیاتر لە 10 ساڵە لەو شوێنەدایە و بینایەكی گەورەیە.



PM:04:07:10/02/2022