قایمقامییهتی ناوهندی ههولێر ڕایدەگەیەنێت" دەست بەسەر بڕی (٥٠٠) پاکێت دەرمانی ساختەدا گیرا و کەسێك دەستگیر کرا".
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئێوارە بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر (نەبەز عەبدولحەمید)، لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کونتڕۆلی جۆری دەرمان دەست بەسەر بڕی (٥٠٠) پاکێت دەرمانی ساختە لە جۆری (Calvus Met) تایبەت بە نەخۆشی شەکرە داگیرا، کە هەوڵ درا بوو بهێنرێتە ناو شاری هەولێر و بفرۆشرێ بە هاووڵاتیان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەش دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەلایەن قایمقامیەتی هەولێر و ڕاسپاردنی پۆلیسی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان بە ئەنجام دانی کاری پێویست.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەست بەسەر داگرتنی ئەو بڕە دەرمانە و دەستگیرکردنی کەسێك و دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی پەراوی لێکۆڵینەوە کراوە و ڕەوانەی دادگا کرا بۆ بەسزا گەیاندنی بەپێی یاسا.