پۆلیسی گەرمیان: ئەو منداڵەی فیشەكی لەدەست دەرچوو گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" ئەو منداڵەی لەکاتی یاریکردن بە دەمانچەی باوکی فیشەکێک لەدەستی دەرچوو و بەر خۆی کەوت، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ لە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار بەناوی (ئایە حەسیب سڵاح) بە دەمانچەکەی باوکی یاری کرد و فیشەکێک لە دەستی دەرچوو و خۆی بریندارکرد، گیانی لەدەستدا. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری خێرا منداڵەکە بە برینداری گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و دواتریش رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. 


AM:12:00:11/02/2022