ئەدهەم بارزانی، سەركردەی پێشووی پارتی رايگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێك بە نزمی بەسەر ماڵەكەمدا تێپەڕی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگادار كردۆتەوە.
ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی بە (ٍسپی)ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێك بەنزمی بە سەر ناوەندی خانوەكەیدا تێپەڕیوە بۆ لای فڕۆكەخانەی هەریر و ئەوانیش ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كردوە و پاش ماوەی چەند خولەكێك جارێكی دیكە بەسەریان سوڕاوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئێمە تەواو نیگەرانین لەئاسایشی خۆمان و ماڵ و مناڵەكانمان و ئەم بارودۆخە بە مەترسی دەزانم لەسەر خۆمان، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان و گەلی كوردستان ئاگادار بن".
ئەدهەم بارزانی كۆتایی ساڵی رابردوو دەستی لە سەركردایەتی پارتی كێشایەوە و بەنیازە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیست دروست بكات، ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.