بەردەڕەش.. ژنێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا گیانی لەدەستدا

ژنێکی تەمەن (٣٩) ساڵ لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگى هاوسەرگیرییدا لە قەزای بەردەڕەشی سنوری پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا. 

لەمبارەیەوە سەعدی بەرزنجی، بەرێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش لە لێدوانێکدا بە رادیۆى بەردەڕەشى راگەیاند" دوێنێ هەیەنی ژنێکی تەمەن (٣٩) ساڵ لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگى هاوسەرگیری کۆچی دواییکرد، کە  خێزاندارە و خەڵکی ناحیەی کەڵکچیە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ژنەکە بەشدارى لە ئاهەنگى هاوسەرگیری شوبراکەی کردووە لە پارکی بەردەڕەش، لەو کاتەشدا جەڵتە لێیداوە و مردووە. 

بەرێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش باسی لەوەشکرد، تەرمی ژنەکە بۆ پزیشکی دادوەری گوازرایەوە و راپۆرتی پزیشکیش هۆکاری مردنەکەی بۆ جەڵتە گەڕاندوەتەوە.


AM:09:14:12/02/2022