قاسم سلێمانی‌و فه‌رمانده‌كانی سوپای ئێران لەسامەڕا لەریزی پێشەوەی سوپای عێراقدان
فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران له‌گه‌ڵ 120 راوێژكاری سه‌ربازی له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی سوپای عێراقی له شاری سامه‌ڕا و ده‌ورووبه‌ری به‌غدا له دژی گروپه چه‌كداره‌كانی سوننه و داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، تا ئێستاش 120 ئێرانی لەشەڕ لەگەڵ داعش كوژراون.
به‌پێی هەواڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتدپرێس، قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران له شاری سامه‌ڕا جێگیر بووه، بە مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌زارگه‌كانی شیعه‌یه له‌و شاره‌یه. فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراقیش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رباز و فڕۆكه‌ی ئێران نه‌بوایه، ئه‌وا ئێستا چه‌كدارانی داعش نیوه‌ی شاری به‌غداشیان كۆنترۆڵ کردبوو.
واسق هاشمی شرۆڤه‌كاری عێراقی كه له سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق نزیكه ده‌ڵێت 'نوری مالیكی گه‌یشتووەته ئه‌و باوه‌ڕه كه ئه‌مه‌ریكا گرنگیی پێ نادات و ده‌ستی لێ به‌رداوه؛ بۆیه داوای هاوكاری له ئێران ده‌كات'. عه‌لی میعماری سه‌رۆكی چه‌كدارانی هۆزه‌كانی موسڵ رایگه‌یاندووه 'له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان و سوپای عێراق و ئێران تا ئێستا زیاتر له 160 ئه‌ندامی فه‌یله‌قی ئێرانی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كوژراون، له نێویاندا نزیكه‌ی 20 ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وان هه‌ن'.
PM:04:32:19/07/2014