سبەینێ مووچەی (وەزارەتی کشتوکاڵ) دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی خاو بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەینێش تەنها مووچەی یەک شوێن دابەشبکرێت. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند" سبەینێ دووشەممە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی (وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". 

بەیانی ئەمڕۆش یەکشەممە دارایی هەرێم مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی (سامانە سرووشتیەکان، پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن و  پیشەسازی و بازرگانی) دابەشکرد. 


PM:02:42:13/02/2022