دوای زێباری، دادگای باڵای فیدڕاڵی دەربارەی پۆستەکەی بەرهەم ساڵح بڕیاری دا

پاش ئەوەی ئەمڕۆ دادگەی باڵایی فیدڕاڵی عێراق هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە، هاوکات کەمێک پێش ئێستا بڕیاری دا، کە سەرۆک کۆماری ئێستا لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت تا ئەو کاتەى سەرۆک کۆمارێکی نوێ دیاری دەکرێت.

دادگەی فیدڕاڵی عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاریدا كه‌ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێستا له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ عیراق.

بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی لە کاتێکدایە، هەفتەى رابردوو بەرهەم ساڵح له‌ نوسراوێكدا داواى لە دادگەی فیدراڵی کرد کە ڕوونکردنەوەی دوو ماددەى دەستوری بۆ بکات له‌سەر بەردەوامى ئەرکەکەی و بەکارهێنانى دەسەڵاتەکانى.


PM:03:37:13/02/2022