لە عێراق (٢٦) حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارێکی نوێی تووشبوون و مردن بە کۆرنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەی تەندروستی بێت زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کراوە. 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزارو ٣٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هاوکات (٢٦) حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکرا و پێنج هەزارو ٢٢٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٢٧٥ هەزارو ٥٧١ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ٧٠٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١٨٨ هەزار و ١٣٥ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:06:04:13/02/2022