سروە عەبدولواحید: داوای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێم و هەردوو وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵا تۆماردەکەین

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرایکرد، بەپێی دەستوور خوێندن لە عێراق بێبەرامبەرە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کراوە بەپارە، بۆیە داوای یاسایمان تۆمار کردووە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی شوبات، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " خوێندنی پاراڵێڵ لە هەرێمی کوردستان بە پارەیە، بۆیە بۆ دژایەتیکردنی ئەم نادادپەروەرییە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق داوای یاساییمان لەسەر حکومەت تۆمارکردووە".

 

دەشڵێت " بەپێی دەستوور خوێندن بێبەرامبەرە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان خوێندنی پاراڵێڵ کراوە بە پارە، بۆیە داوای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێم و هەردوو وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵا تۆماردەکەین".



PM:02:04:14/02/2022