گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان دینا نوێترین وێنەی خۆی و هاوژینەکەی بڵاوکردەوە.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەی خۆی و بەهرامی هاوسەری بە بۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی جیاواز و تایبەت دەردەکەون.
دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەم هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە و هاوسەرەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە.