دڵشاد عومەر: قوڕبەسەر پەروەردە لەبەر ژنان

راوێژكارێكی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، جگە لەكەرتی پەروەردە كە رێژەی ژن زۆرترینەو ئەمە جێی خۆشحاڵ و شانازییە.


دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆڕێكی مامۆستایاندا دەڵێت "قوڕبەسەریی كەرتی پەروەردە ئەوەیە ٦٠%ی ژنانن"، ئەو قسەیەش كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.

ئاشتی عەبدوڵا، راوێژكاری قوباد تاڵەبانی بۆ كاروباری جێندەر لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، "جگە لەكەرتی پەروەردە، كە رێژەی ژن زۆرترینەو ئەمە جێی خۆشحاڵ و شانازیە، هەروەها بۆ هاوتاكردنی باڵانسی جێندەری لەسەرجەم دامودەزگاكانی دیكە  لەكاتی گۆڕانكارییە ئیدارییەكاندا هەر پۆستێك ژن بەڕێوەی بردبێت ژنێكی دیكە دادەنرێتەوە، هەوڵیش دەدرێت لەكاتی گۆڕانكارییەكاندا، پۆستەكانی تریش كە پیاو بەڕێوەی بردوون بەشێكیان ژن دابنرێت".



PM:04:22:14/02/2022