نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا بە جێگیری ماوەتەوە

ماوەیەکە نرخى نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە بەڵام بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لەئێستادا نرخەکەی دابەزیوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٩٥ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلارو ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٩٤ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٥ دۆلار و ٤٦ سەنت بوو.

 

لە دوا کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک پلاس، ئەو رێکخراوە جارێکی تر بڕیاریدا لەسەر زیادکردن بڕێکی کەم لە نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کە ئەویش ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو، هاوکات داخوازی لەسەر نەوت و بارگرژی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و بارگرژی کەنداو لە نێوان حوسییەکان و ولآتانی عەرەبی کەنداودا، هەموویان کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستکردووە.



AM:08:42:15/02/2022