وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئەشکرایکرد، له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه سه‌رپێچیه‌كانی سه‌ر كاره‌با له هه‌ر
شوێنێك بن، ده‌ستنیشان ده‌كرێن تیمەکانی کارەبا دەچن بۆ بڕینی.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با تا ئێستا توانیویه‌تی ٦٠ هه‌زار و ٦٨٢ سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی
كوردستان دیاری بکات.
وەزارەتی کارەبا نەخشەیەکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا
هاتووە "بە پێی ئەم نەخشەی خوارەوە، هێڵە سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر
تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر پیشان دەدات و تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی
سەرپێچییەکان، راستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان."
دەست نیشان کردنی سەر پێچیەکان لە پارێزگاکانی
هەرێم
هه‌ولێر 15,885 سه‌رپێچی
سلێمانی 20,676 سه‌رپێچی
دهۆك 17,553 سه‌رپێچی
هه‌ڵه‌بجه 1,849 سه‌رپێچی
گه‌رمیان 4,718 سه‌رپێچی