وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ڕایدەگەیەنێت" ئەنجوومەنی دادوەری بڕیاریدا له سه‌رجه‌م دادگا به‌راییه‌كان دادگایه‌كی تایبه‌ت به بازرگانی بكرێته‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، پاش هه‌وڵ و داواكاری به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تی بازرگانی، به‌پێی نوسراوی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه له به‌یانی ژماره یەکی ساڵی (٢٠٢٢)، ده‌رچووه بڕیاردرا له سه‌رجه‌م دادگا به‌راییه‌كاندا دادگای تایبه‌ت به بازرگانی بكرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوەکە، له‌به‌ر به‌رژەوه‌ندی گشتی و به پشت به‌ستن به حوكمی مادده (٢٢) له یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره (٢٣) ساڵی (٢٠٠٧) بڕیاردراوه به پێكهێنانی دادگای به‌رایی له هه‌ر چوار ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچونه‌وه له (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك و گه‌رمیان)، به ناوی (دادگای به‌رایی تایبه‌ت به بینینی داواییه‌كانی بازرگانی).
به‌پێی بڕیاره‌كه دادگای بازرگانی تایبه‌ت ده‌بێت به بینینی ئه‌م داواكاریانه:
- داواكانی بازرگانی كه یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كانی داوا بیانی بێت.
- ئه‌و ناكۆكیانه‌ی په‌یوه‌سته به گرێبه‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان كه مۆڵه‌تیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان وه‌رگرتوه به‌پێي یاسای وه‌به‌رهێنان ژماره چواری ساڵی (٢٠٠٦) له هه‌رێمی كوردستان.
- ئه‌و داوایانه‌ی په‌یوه‌ستن به هێما بازرگانییه‌كان (العلامات التجارية).
- دادوه‌ری به په‌له و فه‌رمان له‌سه‌ر داواكارییه‌كان (القضا‌و المستعجل و الَاوامر علي العرائض)، تایبه‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه له بڕگه‌ی (یەک و دوو و سێ)ی سه‌ره‌وه هاتووه.