نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە یەكگرتووی و یەكبوون مافە دەستوورییەكانمان بپارێزین

‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" مەرجی سەركەوتن و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە تەنیا ئەوەیە یەكڕیز بین و پێكەوە بین، چونكە بە لێكترازان هیچ لایەنێكی كوردستان هیچی دەست ناكەوێت". 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند" بە پێكەوە بوون زۆر دەستكەوتمان دەستدەكەوێت، بە لێكترازان و دووركەوتنەوە دڵنیاتان دەكەمەوە هیچ لایەنێك لە كوردستان هیچی دەست ناكەوێت".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر یەكڕیز نەبین بەهیچ شێوەیەك ناتوانین دەستكەوتەكانی خۆمان بپارێزین و پەرەی پێبدەین. 
 
لێدوانەكەی نێچیرڤان بارزانی لە كاتێكدایە، بەهۆی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە، نێوانی پارتی و یەكێتی گرژی زۆری تێكەوتووە بە تایبەتیش كە هەردووكیان كاندیدی جیاوازیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەیە.


PM:05:08:15/02/2022