وێنە.. فرۆشگای دهۆک لە شاری سلێمانی داخرا

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان فرۆشگای (دهۆک) لە عەلوەی سلێمانی بڕیاری داخستنی بۆ دەرچوو.

بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن وساخکردنەوەی خۆراکی خراپ بوو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت فرۆشگەی سەوزەو میوەی دهۆک بەژمارە (١٦١) لە عەلوەی سلێمانی داخست، بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی عەلوە، پێشتر لە کۆگای فرۆشگەی دهۆک دەست بەسەر زیاتر لە ٧٥ تۆن پەتاتەی گوماناویدا گیراوە و نمونەیەکی رەوانەی پشکنین کراوە و تاقیگەکان جەختیان لە نەشیاوی بۆ بەکارهێنانکردووەتەوە

باسی ئەوەشکراوە، پێش گەڕاندنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە خاوەنەکەی لەبازاڕەکانی شاری سلێمانی ساخیکردووەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشگەی دهۆک دادەخرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن

 



PM:02:31:16/02/2022