مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگەیاند، "وەزارەتی نەوتی راسپاردوە لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی بکات و ده‌بێت به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وت به‌پێی ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی بێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی شوبات،  مستەفا کازمیسەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق،  لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، میوانداری وەزیری نەوتی عێراقی کردووە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەى ئیدارەدانی نەوت لە هەرێمی کوردستان


 

لەهەمان کاتدا  وەزارەتی نەوتی راسپاردووە لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی بکات و ده‌بێت به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وت به‌پێی ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.     



PM:04:18:16/02/2022