ئەم ڕوداوە ئاهەنگێكی نانسی دوادەخات

وەك هاوخەمییەك بۆ كوژرانی چەند سەربازێكی تونسی لە هێرشێكدا، ئاهەنگێكی گۆرانبێژی بەناوبانگی لوبنانی نانسی عەجرەم لە فیسیڤاڵی قەرتاج دوادەخرێت.
نانسی لە پۆستێكیدا لەپەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام نوسیوێتی "خوا لە شەهیدەكانمان خۆشبێت و بریندارەكانمان چاك بكاتەوە، بەهۆی شەهید بونی چەند سەربازێكی تونسیەوە ئاهەنگەكە لە فیستیڤاڵی قەرتاج بۆ ڕۆژی 12 ئای دواخرا".
ئاهەنگەكەی نانسی بڕیاربوو لە سەرتای ئەم هەفتەیەدا سازبكرێت و، ئەو گۆرانبێژە بەشێكی زۆر لە بەرهەمەكانی پێشكەش بە هەوادارانی بكات.
لەلایەكی دیكەوە نانسی هاوخەمی خۆی بۆ فەلەستینییەكان دەردەبڕێت دوای هێرشەكانی ئەم دواییە ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەزە، دواش لە لایەنە نێودەوڵەتییەكان دەكات كە هەوڵی ڕاگرتنی كارە توندوتیژییەكان بدەن لە فەلەستین.







PM:01:47:20/07/2014