لێدوانی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە گۆڕانكاری نرخی دۆلار


عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی دۆلار بەرامبەر دۆلار جێگیرە و گۆرانكاری تێدا ناكرێت.  
 
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، حكومەت بەرپرسیار نییە بەرامبەر هیچ لایەنێكی سیاسی و سەركردەیەك، بەڵكو بەرپرسیارە بەرامبەر گەل، خەڵك لەبارەی نرخی دۆلار شتی بێمانای پێ دەوترێت.  

وەزیری دارایی روونیكردۆتەوە ”ئامادەم بەرگری لە سیاسەتی ئابوریی خۆم بكەم لە بەردەم هەموو پەرلەمان نەك فراكسیۆنێكی تایبەت، بۆیە بانگهێشتكردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان ڕەتدەكەمەوە، چونكە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە".

لێدوانەكەی عەلاوی لە كاتێكدایە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانی عێراق كردووە كار بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بكەن.



PM:07:29:18/02/2022