وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی
زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد، سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی
پاڵپشتی دارایی(دەرماڵە) خوێندكاران ته‌واو كراون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌زانكۆی سلێمانی باسی
لەوەکرد، بڕیارە لە ئەمڕۆ وە پاڵپشتیەکە
بدرێتە خوێندکاران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی شوبات، عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند "له وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا سه‌رجه‌م رێكاره كارگێڕی و یاساییه‌كانی دابه‌شكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی
زانكۆ ته‌واو كراون، سه‌رجه‌م لیستی ناوی خوێندكارانیش ئاراسته‌ی بانكه‌كان كراوه
بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی دەرماڵە کەیان بكرێت، باسی لەوەشکرد، له‌م چه‌ند
رۆژه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت و هیواداریشین له‌بانكه‌كان
كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كرێت و به‌زویی پاڵپشتیهكه (دەرماڵە) بگه‌یه‌ندرێته ده‌ستی خوێندكاران".
سەرچاووەیەکی ئاگاداریش لە زانکۆی سلێمانی،
دەڵێت "بڕیارە له‌ئه‌مڕۆ وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاڵپشتی خوێندكاران بكرێت
و سه‌رجه‌م خوێندكاران له‌ڕێگه‌ی به‌شه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌توانن پاڵپشتیهكهیان
وه‌ربگرن.
مانگانه بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار كه له‌به‌شه
ناوخۆییه‌كان ده‌مێننه‌وه بڕی ٦٠هه‌زار دینار ته‌رخانده‌كرێت، هه‌روه‌ها ٤٠ هه‌زار
دیناریش ده‌درێته خوێندكارانی ناوخۆی شاره‌كان.