لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار بانکی ناوەندی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ناتوانین بەبێ پلان و بە خێرای بەهای دۆلار لە عێراق دابەزێنن". 

مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسان نییە بەهای دۆلار بەم خێراییە داببەزێنین، عێراق لە رێی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەیەوێت قەرزەکانی بداتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەگەر نرخی دۆلار دابەزێنین نەک هەر ناتوانین قەرزەکان بدەینە بەڵکو قەرزەکان زیاتریش دەبن. 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دابەزاندنی نرخی ئەو دراوە بیانییەش بە لایەنی کەمەوە پێویستمان بە سێ ساڵە، هەتا بتوانین نرخی دۆلار وەک پێشووتر دابەزێنن.


PM:03:01:20/02/2022