وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و ١٥٩ كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو هەزارو ١٥٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزارو ٩٤٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ١٧٠ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ٨٥٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ٧٠٥ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:08:20/02/2022