وەزیری دارایی هەوڵی رێکخستنەوەی گومرگ و داهاتەکانی دەدات

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ئاشکرایدەکات ، جەخت دەکەنەوە لەسەر ڕێکخستنەوەی کاروباری گومرگ لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی کاری گومرگی، پێکهێنەرێکی گرنگی ژێرخانی ئابورییە.

سەر لەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە ٢١ی شوبات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ساماڵ عبدالرحمن بەرێوەبەری گشتی گومرگ و بەڕێوەبەرانی گومرگی دەروازە سنورییەکان کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی کاروباری گومرگ چەند پێشنیازێکی بۆ ئامادەبوان خستە ڕوو.

هەروەها وەزیری دارایی پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ زیاتر باشتر کردنی کارەکانیان، دووپاتی کردەوە ئەوەی لە توانای دابێت درێغی نەکات لە پێناو بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان.

هەرلە ڕاگەیاندراوەکەدا وتیشی، "گومرگ پێکهێنەرێکی گرنگی ژێرخانی ئابورییە، بۆیە هەمووان بەگرنگییەوە لە کارەکانیان بڕوانن".



PM:02:36:21/02/2022