هۆشیار زێباری بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات

هۆشیار زێباری هۆکاری ئەوەی نەیتوانی کاندید بێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بافڵ تاڵەبانی و بەر هەم ساڵح بە تۆمەتبار دەزانێت.

هۆشیار زێبارى باس لەوەدەکات بە هۆی جوڵاندنی ئەو سکاڵایەی لەسەری تۆمار کرا بوو لە دادگای فیدراڵی نەیتوانی خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەر بۆیە بافڵ تاڵە بانی و بەر هەم ساڵح بە تۆمەتبار دەزانێت.

هۆشیار زێبارى لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى بی بی سی باسی ئەوە دەکات ئەو سکاڵایە لەلایەن سێ پەرلەمانتارى یەکێتییەوە لەسەرى تۆمارکراوە و لەلایەن بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانى یەوە جوڵێنراوە. 

وتیشی "چارەسەرى زۆریان خستووەتە بەردەم یەکێتى بۆ دەستهەڵگرتن لەپۆستى سەرۆک کۆمار، لەوانە پێدانى سەرجەم پۆستەکانى دیکە، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە ناكرێت ئێمە ٣١ كورسیمان هەیە، یەكێتی ١٧ بۆ ١٨ كورسی هەیە یەكسان بین، وتیشی  ئەو سەربازى سیاسی مەسعود بارزانییە و ئەوەى ئەو فەرمانى پێ بکات جێبەجێی دەکات

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ١٣ی شوبات دادگای فیدراڵی بڕیاری دا هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکات.

 



PM:02:50:21/02/2022