عەلی حەمەساڵح: وەزیری پێشووی دارایی پشكی لە كۆمپانیایەك وەرگرتووە

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، وەزیری پێشووی دارایی لە پشكی گۆڕان تۆمەتبار دەكات بە وەرگرتنی پشك لەكۆمپانیایەكی كوالێتی كۆنتڕۆڵ بەرامبەر نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكە.  

عەلی حەمەساڵح لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە "مێژووی ئەو دۆسیەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2018، كاتێك كۆمپانیاكە رازی بووە بەوەی 10%ی قازانج لە پشكی 48%ی تایبەت بەخۆی بداتە وەزیرەكە لەبەرامبەر ئەوەی واژۆی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكەی بكات".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "هەموو مانگێك كەسێك ئەو پشكە بۆ وەزیرەكە وەردەگرێت، مامەڵەكە بۆ سەرجەم ئەو خاڵە سنورییانەیە كە كۆمپانیاكە كاری لێدەكات".  

وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی هەرێم لە پشكی گۆڕان، دواي وازهێنانی لە گۆڕان، ئێستا یاریدەدەری  سەرۆكی حكومەتی هەرێمە بۆ كاروباری ئەنجومەنی راژە.



AM:12:16:23/02/2022