دەرمان‌و پێداویستی پزیشكی گەیەندرایە هێزەكانی پێشمەرگە لە پارێزگای موسڵ

بەبریاری وەزیری تەندروستی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆهێزەكانی پێشمەگە لەسنورەكانی پێشەوەی رۆژهەلاتی پارێزگای موسڵ دابین دەكرێت.


ئەمرۆ لەسەر راسپاردەی د.رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی كاروانێكی تری دەرمان و پێداویستی پزیشكی گەیاندرایە هێزەكانی پێشمەرگە لەسنورەكانی پێشەوەی رۆژهەلاتی پارێزگای موسڵ.

لەلێدوانێك بۆدەزگاكانی راگەیاند د. دڵشاد محمد عبدلرحمان نوێنەری وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەو هاوكاریانەكرد كەلەسەر راسپاردەی د.رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی لەماوەی رابردوو بۆهێزەكانی پێشمەرگە دابین كراوەبەشیوەیەك برێكی زۆری دەرمان رەوانەی هێزەكانی پێشمەرگەكراوە لەخانەقین و كەركوك و موسڵ و ئەو شوێنانەی هێزەكانی پێشمەرگەی لێبێت و پێویستیان بەچارەسەری پزیشكی هەبێت هاوكاری و كۆمەكی پزیشكی بۆیان دابین كراوە.

 وتیشی جیا لەدابین كردنی چارەسەری پزیشكی هاوكارت بەبریاری وەزیری تەندروستی هەر پێشمەرگەیەك پێویستی بەچارەسەر هەبێت رەوانەی دەرەوەی وولات دەكرێت.

پاشان سەید جەواد ئامر لیوای 112 هێزەكانی 70 دەست خۆشی لەهەولەكانی وەزیری تەندروستی كرد كەبەردەوام هاوكار و پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگەبوە. راشیگەیاند ئاستی خزمەت گوزاری تەندروستی باشە و ستایشی بریار و راسپاردەكانی وەزارەت دەكەین.



PM:05:31:20/07/2014