سلێمانی؛ باندێكی بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی چل ڕۆژی ڕابردوودا حەوت تۆمەتبار دەستگیركراون كە یەكێكیان بازرگان و شەشیان بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاوڵاتیاندا  بەهەوڵ و  ماندوبونی هێزەكانیان و بە هاوكاری سەرچاوە تایبەتەكانیان، لەماوەی چل ڕۆژی ڕابردودا حەوت تۆمەتبار دەستگیركراون.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، تۆمەتبارەكان یەكێكیان بازرگانە و شەش كەسەكەی دیكە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و دانیشتوی شارو شارۆچكە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقن، یەكێكیان ژنەو ئەوانی دیكەش لەڕەگەزی نێرن، ئەوماددانەی بەكاریان هێناوە لەجۆری كریستاڵە.



PM:08:37:23/02/2022