رێبه‌ڕی ره‌وتی سه‌در ڕایدەگەیەنێت" له‌ڕێگه‌ی چه‌ند لایه‌نێكه‌وه فشارێكی زۆری سیاسی و تائیفی بۆسه‌ر دادگاكانی عێراق دروستكراوه".
موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" بەپێی ئەو زانیارییانە وردانەی بەدەستم گەیشتوون، هەست بە بوونی چەند فشارێکی حیزبی و تائیفی لەسەر دەسەڵاتی دادوەری دەکەم".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو فشارانە لەسەر دۆسییەی گەندەڵی و هەندێ لایەنی توندوتیژ کە سیادەی دەوڵەت و دەزگا تایبەتەکانن بە ئامانج دەگرێت.
سەدر جەختیشیکردەوە، به‌هۆی ئه‌و جۆره كارانه‌وه ئێمه نه‌ك ته‌نها داوای رێزگرتن له شكۆی دادگاكانمان ده‌كه‌ین، به‌ڵكو داوای سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاری دادگادا ده‌كه‌ین، به‌هۆی دروستكردنی فشار له پێناو لێخۆشبوو‌ن له دۆسییه چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكی تاوانبار.
هەروەها ناوبراو دوپاتیکردەوە، رێگە نادەین بە هەڵوەشاندنەوەی شكۆی دەسەڵاتی دادوەری و دەوڵەت، چونكە شكۆی عیراق لەسەروو هەمووانەوەیە.